عێراق و هەرێم لەسەر چەند پرسێکی دیکە ڕێککەوتن



ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٤ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بەغدا هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی عێراق کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لە ئاستی باڵادا بە ئامادەبوونی وەزیرانی هەردوو وەزارەت و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەت لەبەغدا ئەنجامدا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکانی کارکردنی نێوان هەردوولا و ئاسانکردنی ڕێکارو بەڕێکردنی مامەڵە هاوبەشەکان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، لە کۆبوونەوەکە زۆرینەی گرفت و کێشەکانی نێوان هەردوو وەزارەت باسیان لێوەکراو میکانیزمەکانی چارەسەرکردنیان خرانە ڕوو لەوانە کەرتی دەرمان و بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەدەکات، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئامادەیی دەربریوە بۆ کردنەوەی پەڕاوی بەرایی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان لە هەرێم، بەپیی ڕێکەوتنەکە لەمەودوا کۆمپانیا دیاریکراوەکانی دەرمان پەڕاوی تۆماری بەراییان لەبەغدا بۆدەکرێت، بەڵام تەنها لەهەرێمی کوردستان ئەتوانن کاربکەن، کە بەم تۆمارکردنە ئەتوانن سەکۆی ئەلیکترۆنی بەکار بهێنن و لەڕێگەیەوە کۆمپانیاکانی دەرمان مامەڵەی دراوەکانیان بکەن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ڕێکاری ئیداری ڕۆتینی لەنێوان بەغداو هەرێم بۆ مەبەستی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئاسانکاری بۆکراوە و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هاوڵاتی دەتوانی لەڕێگەی فۆڕمێکەوە مامەڵەکانی دەست پێبکات.

دەربارەی پیشەسازی و هەناردەکردنی بەرهەمەکان لە هەرێم ، وەزارەتەکە ئەوەی خستۆتە روو، بابەتی پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی و بە بازاڕکردنی باسی لێوەکراوە،  بڕیارە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە هەرێمیش کە هەناردەی بەرهەمی خۆماڵی دەکەن، سودمەند بن لەو بڕەپارەیەی وەک بەخشیش لە چوارچێوەی پرۆژەی هاندانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی دابین دەکرێت هاوشێوەی ناوچەکانی تری عێراق.

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی تەندروستی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژانی سەری ساڵ ڕاگەیاند
بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت
دواتر بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت
ەیوەندیدار