ئاو چووە وێستگەی کارەبای دەربەندیخان و لە مێرگەسۆریش هۆشداری لافاو دەدرێت



بە هۆی لافاوەکەی شەوی ڕابردوو، ئاو چووە وێستگەی کارەبای دەربەندیخانەوە و قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆریش هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی دروستبوونی لافاودا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حەمید عەلى، بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتى بەرهەمهێنانى وزەى کارەباى دەربەندیخان ڕایگەیاند: درەنگانى ئەم شەو بەهۆى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاو، ئاو چووە ناو وێستگەی گۆڕینى کارەباى بەرێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربەندیخان.

وتیشى: کارمەندەکانمان بەهاوکاری و هەماهەنگی، قایمقامی دەربەندیخان و شارەوانی دەربەندیخان و بنکەى ئاگرکوژێنەوە و بەنداو و دابەشکردنی دەربەندیخان، ڕێڕەوی ئاوی باراناویان لە تۆڕی وێستگەکە دوورخستەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ڕێژە ئاوەی چووبووە ناو گەلەری تۆڕەکە لەڕێگەی فەرمانبەرەکانیان و بەرگری شارستانی دەربەندیخان، دەرکرا و مەترسی سەر وێستگەکە نەهێڵدرا.

لە لایەکی دیکەشەوە، قائیمقامیەتی مێرگەسۆر ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی ماڵەكانیان لە نزیك شیو و كانیاو و جۆگەكانە ئاگادار دەکەین، لەكاتی باران بارینی زۆر و مەترسی لافاودا پێویستە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

داواشی لێکردن لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا بە زووترین کات بەڕێوەبەری ناحیەکانیان ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات تیمەکانمان بگەنە جێگای مەبەست بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان.

لە ڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی کاریگەرییەکەی تا سبەینی دووشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەوان گۆڵیان کرد ..!
پێشت ئەوان گۆڵیان کرد ..!
ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەرزبووەوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیشیان درا
دواتر ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەرزبووەوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیشیان درا
ەیوەندیدار