ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا بەرزبووەوە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیشیان درا



وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سێ سەربازی دیکەی لە هەرێمی کورستان ڕاگەیاند و لە شەڕەکەی زاپیشدا گورز لە هێلیکۆپتەرێک درا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند سێ سەربازی دیکەیان لە ئاکامی شەرەکەی ڕۆژی هەینی خواکوڕک کوژران، بەوەش ژمارەی ئەو سەربازانەی بە فەرمی هەواڵی کوژرانیان بڵاوکراوەتەوە گەیشتە 12.

بە پێی میدیای پارتی کرێکارانی کوردستان، لە شەڕەکەدا 36 سەرباز کوژراون.

شەوی ڕابردووش شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە زاپ ڕوویدا و بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی، گورز لە هێلیکۆپتەرێك دراوە کە بەنیازبووە سەربازانی تورکیا لە چیاکە دابەزێنێت.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش ڕایگەیاند 29 ئامانجیان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا بۆردومان کردووە.

 

ئاو چووە وێستگەی کارەبای دەربەندیخان و لە مێرگەسۆریش هۆشداری لافاو دەدرێت
پێشت ئاو چووە وێستگەی کارەبای دەربەندیخان و لە مێرگەسۆریش هۆشداری لافاو دەدرێت
هاووڵاتییان لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە
دواتر هاووڵاتییان لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە
ەیوەندیدار