توركیا ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی 6 وڵات لابرد



سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڕیاری دا ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی 6 وڵاتی هه‌ڵبگرێت و جەختیشدەكاتەوە، كە بڕیارەكە بۆ زیادكردنی جوڵه‌ی گه‌شتیاری و زیاتركردنی داهاتە.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لە بڕیارێكی نوێدا، كە ئەمڕۆ شەممە دەریكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیانی 6 وڵات دەبەخشرێن لە وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیارەكە وڵاتانی‌ (شانشینی سعودیه‌، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، عومان، شانشینی به‌حره‌ین، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا) دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارەكە بۆ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی خەڵكی ئەو وڵاتانەیە بۆ توركیا بە مەبەستی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی جوڵه‌ی گه‌شتیاری و زیاتركردنی داهاتی كەرتی گەشتیاری.

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
بۆ پەتای وەرزی دەرمان بەکاربهێنم یان نا؟
دواتر بۆ پەتای وەرزی دەرمان بەکاربهێنم یان نا؟
ەیوەندیدار