بۆ پەتای وەرزی دەرمان بەکاربهێنم یان نا؟



پەتای وەرزی، نەخۆشیەکی ڤایرۆسی درمی سوکە (لەزۆربەی حاڵەتەکان)، دوای چەند ڕۆژێکی کەم بەرگری جەستە زاڵ دەبێت و کەسەکە چاک دەبێتەوە.

د. خاڵس قادر، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و ئیكۆی دڵ لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەكاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی بەهۆی سەرماوە لەزۆربەی حاڵەتەکان دەرمان پێویست نیە، چونكە جەستە دوای چەند ڕۆژێك بەرگری پەیدا دەكات و چاك دەبێتەوە، بەڵام پێویستی بە پاکوخاوێنی کەسی و ڕەفتاری تەندروست هەیە، تاوەکو یارمەتی جەستەت بدەی زوو خۆی چاکبکاتەوە.

سەبارەت بە هەنگاوە سروشتییەكان بۆ چاكبوونەوە لە پەتا و دروست بوونی بەرگری جەستە ئەو پزیشكە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات، كە:
1- پێویستە پشوو بەخۆت بدەی بۆ ماوەیەکی کورت (٢٤ کاتژمێر یان زیاتر) بەپێی توندی حاڵەتەكە و بەرگری لەشی کەسەکە.
2- ئاو و شلەمەنی زیاتر بخۆرەوە.
3- زوو زوو لوتت، گەرووت پاک بکەیتەوە بەئاوی شلەتێن و خوێ غەرغەرە بکەی سێ بۆ چوار جار لە ڕۆژێکدا.
4- زوو زوو دەستت بەئاو و سابوون بشۆیت، تاوەکو خەڵکی تر تووش نەکەیت و خۆشت دووبارە زوو تووش نەبیتەوە.
5- لەکاتی کۆکە و پشمین دەم و لوتت دابپۆشە بە کلێنکس یان بەشی ناوەوەی باسکت.

د. خاڵس سەبارەت بەو حاڵەتانەی پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكییە دەڵێت:
1- ئەگەر تا یان ئازارت هەبوو، حەبی پاراسیتۆڵ بۆ دوو تا سێ ڕۆژ بەکاربهێنە.
2- ڤیتامینەکانی یاریدەدەری بەرگری لەش وەربگرە.
3- بەشێوەی سروشتی بێت وەک خواردنی میوە، مزرەمەنیەکان و سەوزە یاخود بەشێوەی حەب تاوەکو چاکدەبیەوە.
4- ئەگەر دوای سێ ڕۆژ حاڵەتەکەت باشتر نەبوو، یان تایەکەت هەر مابوو، سەردانی پزیشک بکە بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و چارەسەر .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە یان بەرگری لەشیان لاوازە یاخود جاری پێشوتر پەتاکە لێی توندکردوون، ئەوانە پێویستە زووتر سەردانی پزیشک بکەن .

توركیا ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی 6 وڵات لابرد
پێشت توركیا ڤیزای لەسەر هاووڵاتیانی 6 وڵات لابرد
نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامی کۆتایی ساڵی بۆ عێراق نارد
دواتر نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامی کۆتایی ساڵی بۆ عێراق نارد
ەیوەندیدار