نەتەوەیەکگرتووەکان پەیامی کۆتایی ساڵی بۆ عێراق نارد



ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز پەیامێکی بۆ عێراق نارد و دەڵێت” نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتگیریکردنی عێراق لە برەودان بە دامەزراوە دیموکراتییەکانی”
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا دەڵێت، بە گەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو، ئاماژەم بەوە کرد کە لە سایەی سەقامگیریی سیاسی و بوونی دەرفەتی گەش لە ئاسۆدا، عێراق ھەلێکی زۆر باشی ھەیە بۆ بەرەوپێشچوونی خێرا لە گەشەپێدانی بەردەوام. پاش تێپەڕبوونی ساڵێک، ھەنگاوی گرنگ و دەستپێشخەری بەڵێنپێدراو دەبینرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەرچەندە وڵاتەکە لە پێگەیەکی باشدایە بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە زۆرەکانی بەردەمی، بەڵام جێبەجێکردنی کارێکی وا ئاسان نیە.
پلاسخارت دەشڵێت، من تەنھا وتەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێزی سکرتێری گشتی دووبارە دەکەمەوە کە لەکاتی سەردانەکەی سەرەتای ئەمساڵدا پێشکەشی کرد “نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتگیریکردنی عێراق لە برەودان بە دامەزراوە دیموکراتییەکانی و ھەروەھا بە بەرەو پێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام و مافەکانی مرۆڤ بۆ ھەموو عێراقییەکان.”
دەشڵێت، “لە بری خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ھیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و تەندروست بۆ ھەمووان دەخوام”.

بۆ پەتای وەرزی دەرمان بەکاربهێنم یان نا؟
پێشت بۆ پەتای وەرزی دەرمان بەکاربهێنم یان نا؟
چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكرا
دواتر چارەنووسی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2024 ئاشكراكرا
ەیوەندیدار