قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەبین بە هەناردەکار



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی زیادکردنی هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان بۆ دەرەوەی وڵات رایگەیاند:لە وڵاتێکی تەواو هاوردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵییەکانەوە، خەریکە وردە وردە بەرەو هەناردەکردن هەنگاودەنێین،

قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوەشدەکات، لە سەرەتای رێگەکەداین، بەڵام تێگەیشتن و پلانی باش هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستخۆشی لە وەزیری کشتوکاڵ و هەموو ستافی وەزارەت دەکەم کە لەم چەند ساڵەدا بە گوڕوتین و ماندووبوونێکی زۆرەوە هەوڵیانداوە بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئێستاش خەریکە بەرهەمی هەوڵ و ماندووبوونەکانیان دەچننەوە.

پاش هەنار و هەنگوین و پەتاتە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان سێویشی هەناردە کرد، بەهیوای بەرهەمی زیاتر وهەناردەی زۆرتر تا ئەوکاتەی کشتوکاڵ دەبێتە هۆکارێک بۆ فرەچەشن کردنی.

ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاست دەکات
پێشت ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاست دەکات
نرخی زێر لە هەرێم دابەزی
دواتر نرخی زێر لە هەرێم دابەزی
ەیوەندیدار