نرخی زێر لە هەرێم دابەزی



دوای ئەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەڵام لە هەرێم نرخەکەی ڕوو لە دابەزین کرد و نزیکەی ٣ هەزار دابەزی.

لە سەرەتای مانگی ١٢دا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی ٥٠ ساڵی رابردووی، ئەمڕۆش جارێکیر لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی بەرزبووەتەوە و یەک ئۆنسە بە دوو هەزار و ٥٢ دۆلارە بەڵام لە هەرێم بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ هەزار دابەزیوە.

ئەمڕۆ شەممە، یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و یەک سەنتە کیلۆگرامێکیش بە ٦٦ هەزار و پێنج دۆلارە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا پەیوەستە بە بەهای دینارەوە و پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوانیاندا هەیە. واتە بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێتە هۆی دابەزینی نرخەکەی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٠ هەزار دینارە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەبین بە هەناردەکار
پێشت قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەبین بە هەناردەکار
ژنێك لەسەر دزینی 90 هەزار دۆلار دەستگیركرا
دواتر ژنێك لەسەر دزینی 90 هەزار دۆلار دەستگیركرا
ەیوەندیدار