ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاست دەکات



ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاستی کرد ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و بێدەنگبوون لەو تاوانانەی کە لە غەززە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە میدیاکانی ئێران لە زاری فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانەوە بڵاویانکردەوە، ئەگەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و بێدەنگبوون لە ئاست ئەو تاوانانەی لە غەززە ئەنجامی دەدات، ڕەنگە دەریای ناوەڕاست دابخرێت، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی ئەوە بدەن کە چۆن ڕوودەدات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە زاری فەریق محەممەد ڕەزا نەغدی، یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ کاروباری هەماهەنگی ڕایگەیاندووە، “بەم زووانە دەبێت چاوەڕێی داخستنی دەریای ناوەڕاست و (گەرووی) جبل طارق و ڕێڕەوی ئاوی دیکە بکەن”.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا گرووپە حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێران بوون، لە کاردانەوەیان لە بەرامبەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هێرشیان کردە سەر ئەو کەشتییە بازرگانیانەی کە لە دەریای سووردا دەڕۆیشتن، ئەمەش وایکرد بەشێک لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی ڕێڕەوەکانیان بگۆڕن.

پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەوادە لە مردن ڕزگارکران
پێشت پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەوادە لە مردن ڕزگارکران
قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەبین بە هەناردەکار
دواتر قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەبین بە هەناردەکار
ەیوەندیدار