“سودانی مووچەی یانەی وەرزشی هەولێر خەرج دەكات”



یانەی وەرزشی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە كێشەی مووچەی یاریزانانی تۆپی پێی یانەكەیان لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە و دەشڵێت: “لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بەڵێنی خەرج كردنی مووچەكانیان پێ‌ دراوە”.

ئیبراهیم قادر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، قەیرانی دارایی یانەی هەولێر بەرەو كۆتایی دەڕوات و وەلید عارەب، سەرۆكی یانەكە بەڵێنی پێدراوە لەلایەن حكومەتی خۆجێیی و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بۆ خەرج كردنی شایستە داراییەكانیان بەزووترین كات.

ڕاشیگەیاندووە، مووچەی یاریزانان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا خەرج دەكرێت و ئەو كاتەش جەختی لێ‌ كراوەتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، خەرج كردنی مووچەی یاریزانان دەبێتە پاڵپشتێكی گەورە و هاندانیان تاوەكو باشترین ئاست پێشكەش بكەن لە خوولی ئەستێرەكانی عێراق و تیپەکە هەوڵدەدات هاندەران ئاشت بکاتەوە و وێنەی خۆی لە پێشبڕکێکەدا باشتر نیشان بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ شەممە، یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی زەورا دەبێتەوە لەچوارچێوەی كێبڕكێی بەشی 11ی خوولی ئەستێرەكانی عێراق.

 

مامۆستایان بۆ بایكۆتی وەرزی دووەمی خوێندن بڕیاریان دا
پێشت مامۆستایان بۆ بایكۆتی وەرزی دووەمی خوێندن بڕیاریان دا
پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەوادە لە مردن ڕزگارکران
دواتر پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەوادە لە مردن ڕزگارکران
ەیوەندیدار