پێنج نەخۆشی دەگمەنی یەک خانەوادە لە مردن ڕزگارکران



وەزیری تەندروستی ستایشی هەوڵەکانی دکتۆرێکی کرد کە پێنج ئەندامی خانەوادەیەکی لە مردن ڕزگارکرد.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەمەڕاسیمێکدا ، ستایسی د. ئازاد انور پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، و سەرجەم ستافی کارمەندانی کرد، کە  لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون Botulism ببوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو،

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەو نەخۆشانە ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە و پێویستیان بە جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەریە گرانبەهایە دابینکرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کرا.

وەزارەتی تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی و ڕێز و ستایشی دکتۆری پسپۆڕ و  نەخۆشخانە و سەرجەم پزیشک و کارمەندان کرد کە بەشداربووی پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشانەیان کرد.

“سودانی مووچەی یانەی وەرزشی هەولێر خەرج دەكات”
پێشت “سودانی مووچەی یانەی وەرزشی هەولێر خەرج دەكات”
ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاست دەکات
دواتر ئێران هەڕەشەی داخستنی دەریای ناوەڕاست دەکات
ەیوەندیدار