ڕێككەوتنێكی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دوای پشووی سەری ساڵ شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە، ئێمە وەک شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و بڕیارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە کار بکەین.

ڕاشیگەیاندووە، “ڕێککەوتنەکە لەچەند خاڵێک پێکھاتووە و بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشووی سەری ساڵ شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم وردەكاری ڕێككەوتنەكە ئاشكرادەكات و دەڵێت: “بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ھەرێم و بەغدا لیژنەیەکی ھاوبەش دروست دەکەن و سەردانی دەروازە سنوورییەکان دەکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چەند دەروازەیەک بدرێت، کە مەرجی دەروازەیان تێدایە بەفەرمیی بناسێندرێن، ئەگەریش مەرجیان تێدا نییە دابخرێن و کۆتایی بەو بابەتە بهێنین”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یاسای دەروازە سنوورییەکان ھەموار دەکرێتەوە بەتایبەتی بڕگەی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٩ .. یاسای نوێ دەردەکرێت، بڕیاردراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەنێوان ھەردوولا بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی.

 

شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
گۆڕانكاری لە هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكرێت
دواتر گۆڕانكاری لە هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكرێت
ەیوەندیدار