گۆڕانكاری لە هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە داوایان كردووە گۆڕانكاری لە سیستمی هاتووچۆی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بكرێت و شەقامە خزمەتگوزارییەكانی بخرێتەوە سەر شەقامی سەرەكی بۆ فراوان كردنی شەقامەكە و ئاسانكاری هاتووچۆی شۆفێران.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، لێپرسراوی هاتووچۆی ناوشار بەشی ڕۆژئاوا، لەمیانی بەرنامەی چاوی ترافیكدا ڕایگەیاندووە، ئەوان وەك هاتوچۆی ناوشار بەشی ڕۆژئاوا داوایان كردووە، لەپێناو نەهێشتنی لۆد ‌و قەرەباڵغی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ‌و ڕێگریكردن لەقۆرخكردنی شەقامی خزمەتگوزاری وەك پاركینی ئۆتۆمبێل، شەقامە خزمەتگوزارییەكان بخرێتە سەر شەقامی سەرەكی بازنەیی مەلیك مەحمود.

ڕاشیگەیاندووە، لەچوارچێوەی پێشنیازەكەیاندا داوایان كردووە، لەساڵی داهاتووەوە واتە ساڵی (2024)، شۆستەی نێوان شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ‌و شەقامە خزمەتگوزارییەكە لاببرێت ‌و شەقامە سەرەكییەكە بەرفراوان بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی سیستمی هاتووچۆ لە چەند شەقامێكی دیكەی ناو شاری سلێمانی چەند ساڵێكە گۆڕانكاری تێدا كراوە و بۆتە هۆی كەم كردنەوەی قەرەباڵغی، بەتایبەت، كە ساڵانە ئۆتۆمبێلێكی زۆر دەهێنرێنە ناو هەرێمی كوردستان و شەقامەكان قەرەباڵغییەكی زۆریان لەسەرە.

ڕێككەوتنێكی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیەنرا
پێشت ڕێككەوتنێكی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیەنرا
قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران زیادیکردووە
دواتر قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران زیادیکردووە
ەیوەندیدار