بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە بەهۆی بارانبارین و هەرەسی یەکێک لەشاخەکانی سنووری سلێمانییەوە مەترسی بۆ طۆڕی کارەبا دروست بووە.

لەوبارەیەوە تەکنیککار هیوا هەیەر، لێپرسراوی هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی بارەنەوە ئەمڕۆ شەممە بەشێک لە شاخی تاسڵوجە هەرەسی هێناوە و مەترسی بۆ تۆڕەکانی کارەبا دروستکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تۆرانە ڕێرەوی فیدەری کارەبای ٢٨٣ی نیشتمانیان لەسەرە کە ژمارەیەکی زۆر هاوبەشی کارەبای هەیەو بەم هۆیەوە مەترسی بێ کارەبا بوونیان هەیە.

باسی لەوەشکردووە، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بەشی ڕۆژئاوا چەند تیمێک سەرقاڵی کارکردنن بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستوونانەی کارەبا کە زیانیان بەرکەوتووە هەتا مەترسی لەسەر پچڕانی کارەبای هاوبەشەکان نەهێڵن.

 

دەرمانەکانی “کێش دابەزاندن” دەستیانبەسەردا دەگیرێت
پێشت دەرمانەکانی “کێش دابەزاندن” دەستیانبەسەردا دەگیرێت
خەڵک لە زاری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە
دواتر خەڵک لە زاری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار