دەرمانەکانی “کێش دابەزاندن” دەستیانبەسەردا دەگیرێت



وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەست بەسەر هەموو ئەو دەرمان و گژوگیایانەدا دەگرن کە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕێکلامی “دابەزاندنی کێش”یان بۆ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی پسپۆران و بەرپرسانی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنگرەیەکی زانستی لەبارەی نەخۆشی قەڵەوی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هۆکار و چارەسەرییەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، تکالە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەم بڕوا بە پڕۆپاگەندەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەکەن، ئەوانەی ڕیکلام بۆ هەندێک گژوگیا و دەرمانی کێش دابەزاندن دەکەن، چونکە هیچیان زانستی نین و بۆ بەکارهێنان سەلامەت نین، هاوکات دەستیشیان بەسەردا دەگیرێت.

وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، قەڵەوی کێشەی هەموو تاكێکی کۆمەڵگەیە، بەڵام ئەو دەرمانانە زیانبەخشن و دەبێت بە ڕێنمایی پزیشکی بەکاربهێندرێت، نابێت هەر کەسێک لە خۆیەوە بەکاریان بهێنێت، چونکە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.

حەوتەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە نێردرا
پێشت حەوتەمین کاروانی هاوکارییەکانی عێراق بۆ غەززە نێردرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار