خەڵک لە زاری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە



تورکیا شەش مانگی دیکەی بۆ بڕیاری ڕاگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی درێژکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی تا ٢٢ی ٦ی ٢٠٢٤ درێژکردەوە.

سەبارەت بە هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنەکە وتی، “لای ئێمەوە هیچ هۆکارێک نییە و بابەتەکە سیاسییە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغداوە هەوڵدراوە بۆ دەستکردنەوە بە گەشتەکان، بەڵام تورکیا ڕەزامەندی نیشاننەداوە”.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ڕاگرتنی گەشتەکان زیانی ئابووری بە داهاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیاندووە و لە دوای سەری ساڵەوە داتاکان بڵاوی دەکەینەوە.

درێژکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کاتێکدایە کە تانژو بیلگیچ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٣ سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی تورکیا بۆ گەشتەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاسمانی تورکیا بە رووی بەکارهێنانی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی عێراقەوە گەشت دەکەن”.

ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ ڕۆژی ٣ نیسانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن کۆمپانیای “تورکیش ئێرلاین” دوای ئه‌وه‌هات، كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیا ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كرده‌ ئامانج.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کوێستان محەمەد ڕەتیدەکاتەوە ژنان بۆ کاری بەدڕەوشتی برابێتنە دەرەوەی چاکسازییەکان
دواتر کوێستان محەمەد ڕەتیدەکاتەوە ژنان بۆ کاری بەدڕەوشتی برابێتنە دەرەوەی چاکسازییەکان
ەیوەندیدار