نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوەوە



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ لە ٢٠١٩ دۆلارەوە بۆ نزیکەی ٢٠٣٦ دۆلار بەرزبووەوە، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد.

ڕۆژانی ڕابردووە دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە و زیادبوونی خواست لەسەری هۆکاری نرخی زێڕی دابەزاند، بەڵام لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبوەوە، هاوکات ڕێژەی هەڵاوسان لە زیادبووندایە.

زیادبوونی خواست لەلایەن سەرمایەداران و وەبەرهێنەران لە زیادبووندایە، هاوکات پێشبینییەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کە تا مانگی ئاداری ٢٠٢٤ دەستپێدەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، کاریگەری لەسەر بەهای دۆلاری ئەمریکی دەبێت و بەهۆیەوە نرخی زێڕ دەگۆڕێت، کە بڕیارە ڕۆژی هەینی زانیاری نوێ لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسان بڵاوبکرێتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی تۆمارکردووە، ئەمەش پەیوەندیدارە بە خواستی هاووڵاتییان لەسەر زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

زێڕی عەیار ٢١ بە ٤٤٨ هەزار دینار

زێڕی عەیار ١٨ بە ٣٨٨هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٤ بە ٥٠٨ هەزار دینار

لیرەی عەیار ٢١ بە ٤٤٨ هەزار دینار

 

لەرێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێت
پێشت لەرێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێت
خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاستییەکانی تایبەت بە مێژووی کورد ئاشکرا دەکەن
دواتر خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاستییەکانی تایبەت بە مێژووی کورد ئاشکرا دەکەن
ەیوەندیدار