خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕاستییەکانی تایبەت بە مێژووی کورد ئاشکرا دەکەن



ئەکادیمیست و سەرپەرشتیارانی زانکۆی رۆژئاوا لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان پێیان وایە زیادکردنی پسپۆری زمانە ناوخۆییە کۆنەکان لەم دواییانەدا بۆ خوێندنی باڵا، هاوکار دەبێت بۆ دەرخستنی ڕاستییەکانی مێژووی کورد لە ناوچەکەدا.

زانکۆی رۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٦دا بە پێنج کۆلێژ دامەزراوە، هەوڵیداوە پەرە بە بەش و پسپۆڕییەکانی بدات کە لە ماوەی هەشت ساڵی پێشوودا گەشەی پێداون, لە ساڵی ٢٠٢٠ی زانکۆکە پەیمانگای خوێندنی باڵا (ماستەر)ی دامەزراند بۆ دەرچووانی بەشی زمانی کوردی، مێژوو و شوێنەواری.

جیان سەلو، هاوسەرۆکی پەیمانگای دەرچووانی زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان لە زانکۆی رۆژئاوا، ڕایگەیاند، بڕیاری ئەنجومەنی زانکۆ بۆ زیادکردنی زمانە کۆنەکان لە ئەمساڵدا بەهۆی پەیوەندییەکەی بە بوارەکانی مێژوو و شوێنەوارەوە بووە.

١٣  خوێندکاری دەرچووی بەشی زمانی کوردی سەر بە فاکەڵتی ئاداب داوای وەرگرتنی پسپۆڕییان لەو بوارەدا کردووە، دوای خستنەڕووی توێژینەوە و تاقیکردنەوە کە ماوەی شەش مانگ بەردەوام بووە، پێنج خویندکار وەرگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، زانکۆکە گرێبەستی لەگەڵ ٤ ئەکادیمیست کردووە، کە سیانیان خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پسپۆڕن لە زمانەکانی (حوری، ئەکەدی و سۆمەریدا)، چوارەمیشیان خەڵکی جەزیرەی رۆژئاوایە و نیشتەجێی بەریتانیایە و پسپۆڕییەکەی لە شوێنەوار و مێژوودایە.

بە وتەی جیان سەلۆ، کورد بۆ زانینی مێژووی دێرینی خۆی پشت بەو توێژینەوە و لێکۆڵینەوانە دەبەستێت کە رۆژهەڵاتناسان ئەنجامیانداوە، ئەمە جگە لە ئەنجامە بڵاوکراوەکانی هەڵکەندنی شوێنەوارییەکانی ناوچەکە، لە کاتێکدا تا ئێستا زۆر ڕاستی لەبارەی مێژووی کۆنی کورد و باپیرانەوە پشتگوێ خراون.

گوڵبەهار ئەسعەد، کە یەکێکە لەو خوێندکارانەی خوێندنی باڵا، باس لەوە دەکات، کە ئەو حەزی لە خوێندنی زمانە کۆنەکانە، چونکە پەیوەندی بە پسپۆڕییەکەیەوە هەیە لە زمانی کوردیدا و ئێستا وەک یاریدەدەری وانەبێژ لە زانکۆ وانە دەڵێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، خوێندکاران ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، چونکە تا ئێستا خوێندنەکەیان سنووردار بووە بە زانیارییە تیۆرییەکان بەهۆی وانەوتنەوەی ئۆنڵاین، لەکاتێکدا پسپۆڕییەکەیان پێویستی بە ڕاهێنان هەیە لە لێکۆڵینەوە لە وێنەکێشانی نمونەیی و نووسراوەکان.

 

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوەوە
پێشت نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوەوە
بەشێک لە دەنگدەرانی کورد لە کەرکووک دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە
دواتر بەشێک لە دەنگدەرانی کورد لە کەرکووک دەنگیان بە هیچ کاندیدێک نەداوە
ەیوەندیدار