لەرێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێت



سەرەڕای ئەوەی وزەی کارەبا گرنگییەکی گەورەی بۆ ژیانی سەرجەم هاوڵاتیان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان هەیە، بەڵام دەتوانرێت بە سەرچاوەی یەکەمی نەوەستانی نەخۆشخانەکان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دابنرێت . لەنوێترین هەوڵدا له ‌سنووری ئیداره‌ی سۆران، بەمەبەستی دابینکردنی کارەبا سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ڕیگه‌ی تیشكی خۆر بۆ نەخۆشخانە و بنكه ‌ته‌ندروستییه‌كان دەخرێتە بواری جێبه‌جێكردنەوە، کە بە وزەی پاک ناوزەند دەکرێت و بڕیارە ته‌واوی یه‌كه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ناوچه‌كه‌ بگرێته‌وه‌.

بەکارهێنانی سیتمی وەرگرتنی کارەبا لەڕێگەی وزەی تیشکی خۆرەوە دۆستی ژینگەیە و پشتپێ بەستنی دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی بەشێکی زۆر لە بڕی بەکارهاتووی کارەبای نیشتیمانی کێشەی کارەبا لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان چارەسەر دەبێت.

لەوبارەیەوە د. كامه‌ران مه‌لا محەممەد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە، “بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر، زیاتر لە ١٥ تا ٢٠ ملیۆن دینار مانگانە خەرجی لەسەر حکومەت کەم دەکاتەوە و بەدۆستی ژینگە دادەنرێت و هیچ پاشماوە و دەرهاویشتەیەکی زیانبەخشی نییە.”

باسی لەوەشکردووە، “دەمانەوێت لە بنکە دوورە دەستەکان دەست پێبکەین کە بەیانیان کارەبایان نییە، جاری یەکەم بۆ ئەوان دابین دەکرێت دواتر بە دڵنیایی دوای تەواو بوونی بنکەکان لە نەخۆشخانەکانیش دەستپێدەکەین”.

ڕوونکردنەوەیەک لە پاسپۆرتی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پێشت ڕوونکردنەوەیەک لە پاسپۆرتی سلێمانی بڵاوکرایەوە
نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوەوە
دواتر نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوەوە
ەیوەندیدار