ڕێژەی دەنگدانی سەرجەم پارێزگاکان ئاشکرا کرا



کۆمسیۆن ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی 94٪ دەنگدانی ئەنجومەنی پاریزگاکانی راگەیاند و ڕیژەی دەنگدانیس 41٪ بووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، لە دوای پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن ئەرکی خۆی بەجێهێنا و هەڵبژاردنی ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشدا، بەپێی پارێزگاکان ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ڕێژەی 94٪ دەنگەکان دەخریتەروو ئەمە جگە لە ئەنجامی ئەو وێستگانەی کە گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەرەکی لە بەغدا بۆ وردبینی،

بەپێی کۆمسیۆن لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی دەنگدان 41٪ بووە، بە دەنگدانی تایبەت و گشتیشەوە.

هاوکات ڕێژەکەش لە سەرجەم پاریزگاکان بەم شێوەیەیە:

کەرکوک ٪66 ، بەغداد ٪ 26 ، بەسڕە ٪43 ، میسان ٪29 ،دیوانیە ٪38 ، زیقار ٪31 ، نەجەف ٪32 ، موسەنا ٪45 ، کەربەلا ٪ 40 ، بابل ڕێژەی ٪40 ، دیالە ٪43 ، ئەنبار ٪57 ، واست ٪ 37 ، دھۆک ٪67 ، ھەولێر ٪81 ، سلێمانی ٪89 ، سەڵاحەدین ٪59.

دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی حەوت لە سلێمانی
پێشت دابەشکردنی نەوت گەیشتە مەڵبەندی حەوت لە سلێمانی
ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە
دواتر ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە
ەیوەندیدار