ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە



دکتۆر سامان شێخ لەتیف دەربارەی پەتای وەرزی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.
نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری :-
*- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
* – كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
* – دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان.
* – هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
* – سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.
رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری :-
٭- بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
٭- شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
٭- دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
٭- بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
٭- بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
٭- پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
٭- دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.
ڕێژەی دەنگدانی سەرجەم پارێزگاکان ئاشکرا کرا
پێشت ڕێژەی دەنگدانی سەرجەم پارێزگاکان ئاشکرا کرا
ئاسۆ مامەند: دەبێت پارێزگار کورد بێت و لە پشکی یەکێتی بێت
دواتر ئاسۆ مامەند: دەبێت پارێزگار کورد بێت و لە پشکی یەکێتی بێت
ەیوەندیدار