ئاسۆ مامەند: دەبێت پارێزگار کورد بێت و لە پشکی یەکێتی بێت



ئاسۆ مامەند سەرۆکی بانگەشەی لیستی یەکێتی دەڵێت”جارێکیتر کەرکوکییەکان کوردستانیبوونی کەرکوکیان سەلماند”.

ئاسۆ مامەند رایگەیاند؛ خۆمان بە خزمەتکاری کەرکوکییەکان دەزانین و ئەوەی لە تواناماندابێت بۆ کەرکوک دەیکەین، ئێمە لیستی یەکەمی براوەبوین و بەو دڵسۆزییەوە خزمەتیان دەکەین.

دەشڵێت؛ دوای ڕاگەیاندنی سەرجەم ئەنجامەکان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاودەکرێتەوە، پەیامی خۆمان ڕادەگەیەنین.

وتیشی؛ هەوڵدەدەین پارێزگارێک دابنێین کە خزمەتی کەرکوک بکات و ئەو جیاکارییەی پێشوو نەهێڵین و بێ جیاوازی خزمەتی کەرکوک بکەین،

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی کەسێک بەربژێر بکەین کە بەدڵنیاییەوە پسکی یەکیتی دەبێت.

ئاسۆ مامەند پەیامێکیشی بۆ کوردان و لایەنگرانیان نارد و دەڵێت”هێمنی شارەکە و ئارامی بپارێزن و داواکارین هیچ زیانێک نەگەیەنن، بە هێمنی خۆشییەکانتان دەرببڕن تاوەکو هێمنی و ئاسایشی شارەکە بپارێزرێت.

ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە
پێشت ئەنفلۆنزای وەرزی و ڕێگاكانی خۆپاراستن لەو پەتایە
سودانی پیرۆزبایی لە لایەنەکان دەکات
دواتر سودانی پیرۆزبایی لە لایەنەکان دەکات
ەیوەندیدار