دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم دوای ڕووبەڕووبونەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/١٩ دوای چاودێریکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرکە پێشینەی تاوانیان هەبووە و لەکاتی مامەڵە کردنیان بە ماددەی کریستاڵ، هێزەکانی ئاسایش هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدەن و تۆمەتباران بە بۆمبی دەستی و چەکی جۆری دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانمان دەبنەوە و هەوڵی هەڵهاتن دەدەن،

ئاماژە بەوەشدەکات، لەئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش هەردوو تۆمەتبار بە برینداری دەستگیردەکەن و دەست دەگرن بەسەر بڕی زیاتر لە ١ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ).

ڤیدیۆکە لێرەیە

شەپۆلە سەرما گەشت و ئەگەری بارینی بەفریش زۆرە
پێشت شەپۆلە سەرما گەشت و ئەگەری بارینی بەفریش زۆرە
“دەرچون بگۆڕن بە سەرکەوتن ، هەڵمەتە ناشیرینەکانتان دژی یەکتر ڕابگرن”
دواتر “دەرچون بگۆڕن بە سەرکەوتن ، هەڵمەتە ناشیرینەکانتان دژی یەکتر ڕابگرن”
ەیوەندیدار