شەپۆلە سەرما گەشت و ئەگەری بارینی بەفریش زۆرە



ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانوونی یەكەم، شارەزایەکی کەشناسی هاتنی شەپۆلە سەرماکەی بۆ هەرێم ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفر و باران ببارێت.

شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناس رایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە 22 و 23 و 24ی ئەم مانگە، شەپۆلێكی سەرانسەری بارانبارینی باش هەموو ناوچەكان بگرێتەوە، بە كاریگەری و بڕی جیاواز و بەشێوەی دێمی و زستانی، لە ئەنجامی چالاكبوونی نزمە پاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەڕاست بەڕووی ناوچەكە، هاوكات تۆپەڵە هەوایەكی شێداری مەداری لاواز تێكەڵ بە شەپۆلەكە دەبێت.
وتیشی “لە ناوەڕاست بۆ كۆتایی شەپۆلەكە بەهۆی دابەزین و تێكەڵبوونی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری باكوور، ئەگەری بەفربارین دەبێت ، بەو هۆیەوە لە بەشێكی ناو سەنتەری ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بەفربارین دەبێت.”

ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاوکرایەوە
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیرکران
دواتر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیرکران
ەیوەندیدار