پێنج کەس لە تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێكدا بوونە قوربانی



لە کاتی ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی سەرکەوتنی کاندیدێكی پارێزگای نەینەوا، پێنج کەس بە تەقەی خۆشی بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی “نینا”ی عێراقی بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو پێنج کەس لە کاتی تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێك بە سەختی بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە لە ناحیەی گەیارەی باشووری موسڵ ڕوویدا، ئەویش دوای ئەوەی بە پێی ئەنجامە بەراییە نافەرمییەکان دەرکەوت کە کاندیدێکی ناوچەکە زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، لایەنگرەکانی تەقەی خۆشییان کردووە.

دوێنێ دوای 10 ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و بڕیارە ئەمڕۆش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی ئەنجامی بەرایی دەنگدانەکە ڕابگەیەنیت.

 

هاوپەیمانێتییەکی ئەمریکا دوو وڵاتی عەرەبی دەکاتە دوژمنی یەک
پێشت هاوپەیمانێتییەکی ئەمریکا دوو وڵاتی عەرەبی دەکاتە دوژمنی یەک
عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە
دواتر عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە
ەیوەندیدار