هاوپەیمانێتییەکی ئەمریکا دوو وڵاتی عەرەبی دەکاتە دوژمنی یەک



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ نۆ دەوڵەتی دیکەدا کە یەکێکیان عەرەبە هاوپەیمانێتییەکی نوێیان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکانی یەمەن پێکهێناوە کە لە دەریای سوور مەترسییان بۆسەر کەشتییەکان و ڕێڕەوی بازرگانی ئاوی دروست کردووە.

ل؛ەراگەیەنراوێکدا کە لەلایەن لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاوە دەرچووە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی لەچوارجێوەی هاوپەیمانێتییەکەدان لەهەوڵی فەراهەمهێنانی ئازادیدان لەگەڵ لەئەستۆ گرتنی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی کەلەلایەن حوسییەکانەوە لەناوچەکەدا هەیە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا کە بەسەردانێک گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی لەوەکردووە ئەو وڵاتانەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدان بریتین لە”بەریتانیا، بەحرەین، کەنەدا، فەڕينسا، ئیتالیا، هۆڵەندا، نەرویج و ئیسپانیا”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان پێکەوە هاوبەشی دەکەن لە ڕووبەڕووبووەنوەی هەرمەترسییەکدا لە باشوری دەریای سور و کەنداوی عەدەن.

ئۆستین لە بەیاننامەیەکدا وتی “ئەمە کێشەیەکی نێودەوڵەتییە کە پێویستی بە کرداری بەکۆمەڵ هەیە. لەبەر ئەوە ئەمڕۆ لە دەستپێشخەرییەکی گرنگی نوێدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی پاسەوانی ئارامی بەبەشداری چەندین وڵات ڕادەگەیەنم”.

حوسییەکان لە ئێستادا ڕۆشتوونەتە ناو بازنەی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیلەوە و هێرش بۆسەر کەشتییەکان ئەنجام دەدەن و لەگەڵ ئەوەشدا لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوان و هەڵدانی مووشەکەوە لەدووری زیاتر لە ١٥٠٠ کیلۆمەتر لەسەنعای پایتەختی یەمەنەوە هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.

هاوکات، بەر لەڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتییەکە بەچەند کاتژمێرێک لەلایەن ئۆستنەوە، حوسییەکان ڕایانگەیاند لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەک لەناوچەکەدا.

کۆمسیۆن زانیاری نوێ لەسەر هەڵبژاردنەکەی کەرکووك ئاشکرا دەکات
پێشت کۆمسیۆن زانیاری نوێ لەسەر هەڵبژاردنەکەی کەرکووك ئاشکرا دەکات
پێنج کەس لە تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێكدا بوونە قوربانی
دواتر پێنج کەس لە تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێكدا بوونە قوربانی
ەیوەندیدار