عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین مەترسی لەسەرە



بەپێی پێوەرێکی جیهانی عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆترین مەترسی لەسەر هەیە، بەهۆی ڕووداو و کارەساتە سروشتییەکان.

عێراق لە کۆی ١٩٣ وڵاتی جیهان لە پلەی ٥٩ی جیهاندایە، لە پێوەرەکانی مەترسی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ئەو مەترسیانەی کە پێیان دەوترێت مەترسییە بنەڕەتییەکان یان ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە.

ڕاپۆرتەکە نەبوونی توانای گونجاندن و ڕووبەڕووبوونەوە، ڕادەی لاوازی و ئەگەری مەترسییەکان دەپێوێت، ڕاپۆرتەکە شیکاری پەیوەندی نێوان مەترسییەکانی کارەسات و ڕەهەندەکانی هەمەچەشنی وەک تەمەن، ڕەگەز، تەندروستی و پاشخانی کۆمەڵایەتی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێڕەوی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان زیاتر پێناسە دەکات.

ڕاپۆرتەکە ئاماری لە خۆگرتووە کە هەڵسەنگاندنێک بۆ مەترسییە سروشتییەکانی ١٩٣ وڵات دەکات، قوربانیانی کارەساتە مرۆییەکان کە بەهۆی زیاتر لە ١٠٠ جۆری ڕووداوە سروشتییەکان و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دروست دەبێت.

ئەنجامەکانی ئەمساڵ دەریدەخەن کە فلیپین، ئەندەنوسیا و هیندستان لەو وڵاتانەن کە زۆرترین مەترسیان لەسەر هەیە لە جیهاندا.

پێنج کەس لە تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێكدا بوونە قوربانی
پێشت پێنج کەس لە تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێكدا بوونە قوربانی
حوسییەکان نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرزکردەوە
دواتر حوسییەکان نرخی نەوتیان لە جیهاندا بەرزکردەوە
ەیوەندیدار