شەش چەكداری حووسی كوژران



 

لە میانی شەڕ و پێكدادانێكی نێوان چەكدارانی حووسی و هێزەكانی حكوومەتی یەمەندا، شەش چەكدار كوژران.

لە هەواڵێكدا كە لە ئاژانسی هەواڵیی سەبەئـی سەر بە حووسییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە لە سەنعا رێوڕەسمی پرسە بۆ ئەو شەش چەكدارە دانراوە.

لە كاتێكدا باس لەوە كراوە كە ئەو شەش كەسە لە میانی شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی دژبە هێزەكانی حكوومەت كوژراون، باس لە كات و شوێنی پێكدادانەكە نەكراوە.

لای خۆیەوە حكوومەت هیچ راگەیەنراوێكی سەبارەت بە پێكدادانەكە بڵاونەكردووەتەوە.

حووسییەكان لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤وە سەنعای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی یەمەنیان گرتووە. لە بەرامبەریشدا ھێزەكانی ھاوپەیمانیی عەرەبی، بەڕابەرایەتی سعوودیە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا لە دژی حووسییەكان پاڵپشتیی حكوومەتی یەمەن دەكات.

لێپرسینەوە لەسوودانی دەكرێت
پێشت لێپرسینەوە لەسوودانی دەكرێت
باشترە لە گۆشت.. “سپیرولینا” خۆراکێکی بێهاوتا و دۆستی ژینگە
دواتر باشترە لە گۆشت.. “سپیرولینا” خۆراکێکی بێهاوتا و دۆستی ژینگە
ەیوەندیدار