مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ جینین پلاسخارت کرد



ئەمڕۆ شەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد.

لە دیدارێکدا مەسرور بارزانی و جینین پلاسخارت،  بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆ کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان خاوە
پێشت لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان خاوە
“لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم 10 مووچەی تەواو نەدراوە بە مووچەخۆران”
دواتر “لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم 10 مووچەی تەواو نەدراوە بە مووچەخۆران”
ەیوەندیدار