لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان خاوە



بۆتان جاف ڕایگەیاند، لە کۆی 20 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە تا ئەم ساتە ڕێژەی دەنگدان نەگەیشتۆتە سەدا 50.

بۆتان جاف  یاریدەدەری هونەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق لە لقی پارێزگای هەولێر راگەیاند، تا ئێستا لەکۆی هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 20هەزار و 515 کەسە بەئاوارە و هێزی ئەمنیەکانەوەب لە سنورەکە ، تەنها کەمتر لە سەدا 50 توانیویەتی دەنگ بدات، بەجۆرێک هێزە ئەمنیەکان نزیکی 8000،  و  ئاوارەکانیش 1500 کەس.

بە هۆی چەند گرفتێک لە بەشێک لە ناوەندەکانی دەنگدان پرۆسەی دەنگدان لە هەولێر خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێک لەو گرفتانە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و بەشێکی تر بەهۆی نابوونی ناوی دەنگدەرەوە بووە لە بنکەکانی دەنگدان.

کۆمسیۆن بڕیار لە درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان دەدات
پێشت کۆمسیۆن بڕیار لە درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان دەدات
مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ جینین پلاسخارت کرد
دواتر مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ جینین پلاسخارت کرد
ەیوەندیدار