ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەنزیک ئیسرائیل دەهێڵێتەوە



لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ، فەرمانی بە کەشتی فڕۆکە هەڵگری “یو ئێس ئێس جیراڵد ئار فۆرد” و کەشتییەکی دیکەی جەنگی کرد بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە دەریای ناوەڕاست لەنزیک ئیسرائیلدا بمێننەوە.

ئەمە سێیەم جارە فەرمان بە مانوە و جێگیربوونی کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکە دەکرێت و ماوەکەی بۆ درێژ دەکرێتەوە ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە ئەمریکا لە دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە نیگەرانە بەتایبەتی لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەززە.

چەند بەرپرسێکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا کە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرا بکەن پشتڕاستی بڕیاری مانەوەی کەشتییەکە لە نزیک ئیسرائیل دەکەن کە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزیری بەرگری ئەمەریکا پەسەندکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئامادەیی سەربازی خۆی لە ناوچەکە چڕتر کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت سنوورێک بۆ ئێران دابنێت و مەترسییەکانی هەڕەرشەی ئێران کەم بکاتەوە.

جەنگییەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور ڕێگرییان لەو مووشەکانە کرد، کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرابوون، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانیشیان خستووەتە خوارەوە کە بەرەو کەشتیەکان هەڵدراون.

جەگە لەو دووکەشتییە ئەمریکییە کە فەرمان بەمانەوەیان کراوە ١٩ کەشتی جەنگی دیکەی ئەمریکی لە ناوچەکەدا هەن، کە حەوت کەشتی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ١٢ کەشتی دیکەش بە درێژایی باشووری دەریای سوور جێگیرکراون.

میری کوەیت لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
پێشت میری کوەیت لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
“مێژووی ئەدەبی کوردی” مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی
دواتر “مێژووی ئەدەبی کوردی” مارف خەزنەدار کرایە کورمانجی
ەیوەندیدار