میری کوەیت لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد



ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباحی میری کوەیت لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا  بەهۆی نەخۆشییەوە کە ماوەیەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە کۆچی دوایی کرد.

دوای ڕاگەیاندنی هەواڵتی کۆچی دوایی میری کوەیت تەلەفزیۆنی فەرمی ئەو ولاتە پەخشی بەرنامەکانی راگرت و دەستی بە پەخشکردنی قورئانی پیرۆز کرد.

شێخ نەواف ئەحمەد جابر لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٣٧دا لەدایک بووە و لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ــــەوە میری کوەیتە شازدەیەمین میرە لەمێژووی کوەیتدا و شەشەمین میرە لەدوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کوەیتەوە، شێخ نەواف کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر ئەلسوباحی میری پێشووی ئەو وڵاتەیە.

لە مێژووی ٧ی شوباتی ٢٠٠٦دا لە سەردەمی میرێتی شێخ سەباح ئەحمەددا وەک شازادەی جێنشین دەستنیشانکرا و لە ٢٠ی شوباتی هەمان ساڵدا ئەنجومەنی نیشتیمانی بەکۆی دەنگ بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستەکە پەیمانیان پێدا.

ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی سەردانی عێراق و سووریای کرد
پێشت ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی سەردانی عێراق و سووریای کرد
ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەنزیک ئیسرائیل دەهێڵێتەوە
دواتر ئەمریکا کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی لەنزیک ئیسرائیل دەهێڵێتەوە
ەیوەندیدار