بەڕێوەبەری گشتی پێشوی باج: وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە



زانیار محەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی باجی هەرێم کە سەربەوازارەتی داراییە لەسەر بلاوکردنەوەی داتا و زانیارییەکانی ١١ ساڵی رابردووی وەزارەتەکەوە کە لە داهاتی کۆکراوەی باج دەستی کەوتووە و زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە هاتە دەنگ.

ئەو بەرپرسەی پێشووی باجی هەرێم دەڵێت، “من بەرپرسم و باسی هەتا مانگی چواری ساڵی ٢٠١٦م کردووە، ئەو ماوەی چوار ساڵەی کە من کارمکردووە بە نزیکەی داهاتی باج دەگەیشتینە ٨٠٠ ملیار لەگەڵ لە ٪٣ی باجی گومرگی لەگەڵ (استقتاع مباشر-لێبڕنی ڕاستەوخۆ) ئەمانە لای ئێمە تۆمار نەدەکرا لە باج چونکە لە ٪٣ی لە گومرگ تۆمار کرابوو، (استقتاع مباشر-لێبڕنی ڕاستەوخۆ) لە خەزێنە تۆمار دەکرا، ئەگەر تۆمارمان بکردنایە سەر لەنوێ لەبەغدا (مەقاسە)یان دەکرد، چونکە عێراق وەک دوژمنێک سەیری ئێمەی دەکرد.”

ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ١٣٠ ملیار، لە ٢٠١٣، ١٦٠ ملیار، لە ساڵی ٢٠١٤ ، ٢١٢ملیار، لە ساڵی ٢٠١٥ ، ١٩٠ ملیار، ئەو چوار مانگەی ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی ٤٠ ملیار دینار داهات بووە.

دەشڵێت، بەلێکدانەوە بۆ داتا و زانیارییەکان لەچوار ساڵ و چوارمانگەکەدا نزیکەی ٧٠٠ ملیارێک دەکات لەگەڵ ٪٣ی کەلەگەڵیدا کۆدەکرێتەوە و دەکاتە ٨٠٠ ملیار دینار.

زانیار محەمەد باسی لەوەکردووە لەبلاوکردنەوە و لێکدانەوەی زانیارییەکان مەبەستیان داهاتی ساڵانە نەبووە و نەوتراوا بەفەرمی ئەوەندەیە، وتیشی، ئیتر نازانم وەزارەتی دارایی بۆ بەوە مشەوەش بوون! خۆزگەم دەخواست بە وردی گوێ لە دەنگی بەرنامەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بگرن، ئینجا ڕوونکردنەوەیان بدایە.”

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەگەر کەسانێک لە یاسا و ڕێکارەکانی باجدان و وەرهرتن و کۆکردنەوەدا شارەزاییان هەبێت ئەوا لە قسە و لێکدانەوەکانی تێدەگەن، بەڵام خەڵکانێک کە لەباج کاریان نەکردبێت هەرچەند ئاستی زانستییان بەرزبێت بەجۆرێکی تر لێکی دەدەنەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی دارایی بەبێ ئەوەی گوێی لەقسەکانی من گرتبێت لەدەنگی ئەمریکا ڕوونکردنەوەیداوە و نهیچ کەس پێش ڕوونکردنەوە و تۆمەتبارکردنم پەیوەندی پێوەنەکردم، بەڵکو هاتوون لەسەر بنەمای کۆمەڵە پەیجێک یان کەسانێک کە ڕقی شەخسییان بەرامبەرم هەیە لێکدانەوەیان بۆ قسەکانم کردووە.”

لەکۆتایی ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، جەنابی وەزیری دارایی ڕێزی هەیە، نبەڵام نەدەکرا وەزارەتی دارایی بەو شێوازە توندە وەڵام بداتەوە.”

کەشتییەکی بازرگانی سویسرا لە یەمەنەوە کرایە ئامانج
پێشت کەشتییەکی بازرگانی سویسرا لە یەمەنەوە کرایە ئامانج
پێشبینی دەکرێت هاوڵاتیان بەرێژەیەکی کەم بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن
دواتر پێشبینی دەکرێت هاوڵاتیان بەرێژەیەکی کەم بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن
ەیوەندیدار