کەشتییەکی بازرگانی سویسرا لە یەمەنەوە کرایە ئامانج



ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی سەربازی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، موشەکێکی بالیستی لەو ناوچانەوە کە لەژێر دەسەلاتی حوسییەکانی یەمەندایە تەقێنراوە و لەڕێگەیەوە کەشتییەکی بە ئامانج گرتووە کە ئاڵای وڵاتی لیبریای بەرزکردووەتەوە و لەدەریای سوردا کە لەنزیک گەروی بابول مەندەب بووە و بەهۆیەوە کەشتییەکە گڕی گرتووە.

کاپتنی کەشتییەکە جۆرێتی کەشتییەکەی بە MSC Platinum 3 ناساند و وتی هێشتا ڕوون نییە کە ئایا هیچ کەسێک لە هێرشەکەدا بریندار بووە یان نا. وتیشی کەشتییە وێرانکەرەکەی هێزی دەریایی ئەمەریکا ماسۆن لە ڕێگادایە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەشتییەی کە بەهۆی موشەکەکەوە لێدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێدەچێت نیاز لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکە کەشتییەکی دیکە بووبێت کە پیشتر لەڕێگەی موووشەکەوە بەئامانجگرابوو.

حوسییەکانی یەمەن لە یەمەن کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن،  لەچەند رۆژی ڕابردوودا بەرپرسیارێتی زنجیرەیەک هێرشی موشەکییان لەئەستۆگرت.

کۆمپانیای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا ئەمبری ڕایگەیاند کەشتییەکی سویسری MSC Platinum 3 کە ئاڵای لیبریای هبەرزکردبوویەوە لە کاتی گەشتکردن بۆ باکوور بەدووری نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای مۆخا لە یەمەن لێدراوە.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمەریکا وتی هێرشە موشەکییەکەی سەر کەشتی دووەم بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە تیمی کەشتییەکە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.

کاتی بارینی به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاشکراکرا
پێشت کاتی بارینی به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاشکراکرا
بەڕێوەبەری گشتی پێشوی باج: وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە
دواتر بەڕێوەبەری گشتی پێشوی باج: وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە
ەیوەندیدار