لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە



کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخراو کۆتا کاروانیان کە ١٧٠ خێزان بوو گەڕانەوە شاری سەلاحەدین ، ئەم کەمپە لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە، دوا هەمین کاروانی ئاوارەکان لەو کەمپە گەڕانەوە بۆ شاری سەلاحەدین و بەتەواوەتی داخرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق ساڵی ئایندە کەمپی ئاوارەکان پێویستە هەموویان دابخرێن، لەبەرامبەردا هەر خێزانێک بڕی ٥ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.

لەئێستەدا تەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت و کەمپی تازەدێ لەگەرمیان لەم سنورە ماوە کەنزیکەی ١٦٠٠ خێزانی تێدایە.

جێی ئاماژەیە، لەسەرەتای پەلامارەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر عێراق، هەزاران خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کران، حکومەتی عێراق سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا تا ساڵی 2024 سەرجەم ئەو کەمپانە چۆڵ بکرێن و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

وەزیری دارایی بۆ بەڕێوبەری پێشووی باج :ئەو داهاتی باجەی باسی دەکەیت چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە
پێشت وەزیری دارایی بۆ بەڕێوبەری پێشووی باج :ئەو داهاتی باجەی باسی دەکەیت چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە
ڤاینەرێکی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
دواتر ڤاینەرێکی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لە هەولێر دەستگیر کرا
ەیوەندیدار