وەزیری دارایی بۆ بەڕێوبەری پێشووی باج :ئەو داهاتی باجەی باسی دەکەیت چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە


وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، داتاکانی وەزارەتەکەی ئەوە دەردەخەن کە خەمڵاندنی داهاتی ساڵانەی باجی هەرێمی کوردستان لەساڵانی ڕابردودا بە 800 ملیار دینار”نالۆژیکییە” و “بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم داهات نەگەیشتووەتە ئەو ژمارەیە.”

جەختیشیکردەوە، دەبێت بەڕێوبەری پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێم ڕاستی ئەو ژمارەیە بسەلمێنێت کە باسیکردووە و ڕووبەڕووی دادگای دەکەنەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “لۆژیک دەڵێت هەرگیز داهاتی باجی هەرێم ناگاتە 800 ملیار دینار. نەک تەنها باج، هەموو داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێم لە نێوان 320 ملیار بۆ 350 ملیار دیناردا هاتووچۆ دەکات بەتایبەت لەوکاتەی داهاتمان زۆربووە.”

ئەو وتیشی، “بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان تەنها داهاتی باجی کردووەتە 800 ملیار،دەبێت بۆمان بسەلمێنێت پارەکە چی لێهاتووە و بۆمان بهێنێتەوە.”

لەبارەی ئەو داتایەوە کە بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان خستوویەتیەڕوو، ئاوات شێخ جەناب بە دەنگی ئەمەریکای وت، “ئەو برادەرە بە دەنگ و ڕەنگی خۆی دەڵێت کارێکی نایاسایی و نەشیاومکردووە، ئەو ژمارەیەی ئەو باسی دەکات لە دۆسیەی وەزارەتی داراییدا ئەو جۆرە پارەیە نیە و نەشبووە، بەتەمەنی حوکمڕانی هەرێم ژمارەی وانەبووە.”

هەروەها وتیشی، “گەر ئەو پارەیە نەبووە، ئەو برادەرە دەبێت بیسەلمێنێت پارەکەی چی لێکردووە، چونکە بە قسەی ئەو بێت 580 ملیار دینار دیار نییە و دەبێت چارەنوسی ئەو پارەیە ڕوونبکاتەوە.”

وەزیری دارایی ڕوونیکردەوە، وەکو وەزارەتی دارایی ئەرکییان داکۆکیکردنە لە ماڵی گشتی، بۆیە دەبێت بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان بۆیان بسەلمێنێت پارەکەی چی لێکردووە.

ئاوات شیخ جەناب وتی، “گەر نەیسەلمێنێت، وەکو ئاژاوەچی و ناڕاستگۆ لێی دەڕوانرێت، کە هاتووە ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵگا تێکدەدات. نێوان هەرێم و بەغدا تێکدەدات. بۆیە وەکو وەزارەت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.”

سەبارەت بەوەی قسەکانی بەڕێوبەری گشتی پێشووی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، تاچەند گرفتی لەگەڵ بەغدا بۆ دروستکردوون، وەزیری دارایی دەڵێت، “هەندێک پەرلەمانتار بۆ موزایەدەی سیاسی ئەمجۆرە قسانە بەکاردەهێنن. ڕەنگە تێیاندا بێت قسەکانی وەرگرتبێت و بڵێت، ‘ئەها چی دەڵێن.’ چوار ساڵە لەڕێگەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداوە لەسەر هێڵین و وردبینی دەکرێت، کەچی هەندێک خەڵک قسە لەکەسێک وەردەگرن کە خۆی کێشەی یاسایی هەبووە و لەسەردەمی خۆیدا دراوەتە دادگا.”

لە کۆتاییدا وەزیر وتیشی، “هەرکەس لە ڕاگەیاندن قسەیکرد، نابێت هەرچی بەدەمیدا هات بیڵێت، پێویستە عاقیبەتی قسەکانی بزانێت.”

کەشناسی: ئەمشەو تەم دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو تەم دروست دەبێت
لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە
دواتر لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە
پەیوەندیدار