ڤاینەرێکی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان لە هەولێر دەستگیر کرا



بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ڤاینەرێکی ڕاگەیاند کە چەکی بێ مۆڵەتی هەڵگرتبوو و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆی خۆ نمایشکردنی بلاوکردبووەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر ڕوونیکردۆتەوە،لەدرێژەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاو کردنەوی وێنەو گرتەڤیدۆی کاتی تەقەکردن لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە کارێکی قەدەغەيه،

ڕاشیگەیاند، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتەڤیدۆیی چەک و کاتی تەقەکردنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکاتەوە بە بڕياری دادگا لە لايەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیانیش دەکات کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکارییان بوون لە سەقامگیری ئاسایش و ئارامی شارەکەدا.

لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە
پێشت لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە
 مەسرور بارزانی بڕیاری بە ناحییەبوونی چەند ناوچەیەکی دەرکرد
دواتر  مەسرور بارزانی بڕیاری بە ناحییەبوونی چەند ناوچەیەکی دەرکرد
ەیوەندیدار