سلێمانی: لە گۆشتە هەرزانەکە هەرزانتر گەیشتە بازاڕ



ماوەی چەند هەفتەیەک دەبێت هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ڕوویان لە کڕینی گۆشتی بەستووی مەڵدۆڤی کردووە و ڕۆژانە نۆرەی بۆ دەگرن، گۆشت فرۆشێکیش دەڵێت، “خواست لەسەر گۆشتی بەستوو زیادی کردووە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماوەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە دەبێت هاووڵاتییانی شاری سلێمانی ڕوویان لە کڕینی گۆشتی بەستووی مەڵدۆڤی کردووە، بەهۆی هەرزانی نرخەکەیەوە ڕۆژانە نۆرەی بۆ دەگرن.

گۆشتی مەڵدۆڤی کیلۆی بە ١٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا گۆشتی فرێش کیلۆی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ هەزاردایە.

ئێستا لە یەکێک لە دوکانەکانی دیکەی بەر بەلەدییەکەی سلێمانی گۆشتی مەڵدۆڤی کیلۆی بە ٨ هەزار بۆ ٩ هەزار دەفرۆشرێت، لەگەڵیدا گۆشتی ئوسترالیشی هەیە کە تام و بۆنی نزیکە لە گۆشتی خۆماڵی.

یاسین جیهانگیر، گۆشتفرۆش لە بازاڕی بەر بەلەدییەکەی شاری سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “دوو جۆر گۆشتی بەستووی ئوستراڵی و مەڵدۆڤی-مان هەیە، نرخەکەشی بەراورد بە گۆشتی فرێشی ناو بازاڕ هەرزانترە”.

سەبارەت بە نرخی گۆشتەکە وتی، ” لە دوکاندارەکانی دیکە بە هەرزانتر دەیفرۆشم، چونکە لە مانگی ٨ ەوە ئەم گۆشتەمان هەیە، هەر کیلۆییەکی بە ٨٠٠٠ بۆ ٩٠٠٠ دیناری عێراقی دەفرۆشین”.

یاسین جیهانگیر، لەبارەی جۆرەکانی دیکەی گۆشتی بەستوو وتی، ” لە هاوینەوە گۆشتی مەڵدۆڤی-مان هەیە و کیلۆی بە ٨ هەزار دینار و ڕانەکەی کیلۆی بە ٩ هەزار دەفرۆشین، هەروەها جۆرێکی دیکە گۆشتی بەستوومان هەیە کە لە وڵاتی ئوسترالیا دەهێندرێت و کیلۆی بە ١٠ هەزار دەفرۆشین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئوسترالیا  ٪٦٠ گۆشتی جیهان دابیندەکات و تام و بۆنێکی خۆشی هەیە و وەک گۆشتی خۆماڵی وایە، ئەم گۆشتە خواستێکی زۆری لەسەر هەیە، پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و لەژێر ڕێنماییەکانی قائیمقامییەت هێناومانە”.

باسی لەوەشکرد، ” ئێستا بەهۆی قەیرانی دارایی و گرانی نرخی گۆشتی فرێش ٪٦٠ خەڵک ڕووی لە کڕینی ئەم گۆشتە کردووە، کە لە وڵاتی ئوسترالیا و مەڵدۆڤیا بە شێوازی ئیسلامی سەردەبڕرێن و حەڵاڵن”.

 

 

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەینی هەینی ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ سبەینی هەینی ڕاگەیاند
وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراک بێبەرامبەر دابەش دەکات
دواتر وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراک بێبەرامبەر دابەش دەکات
ەیوەندیدار