وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراک بێبەرامبەر دابەش دەکات



وەزارەتی بارزرگانی عێراق دەستی بە دابەشکردنی چەندین ماددەی خۆراکی کردووە بەسەر ئەو خێزانانەدا کە هەژار یاخود خاوەن داهاتێکی کەمی مانگانەو دیاریکراون.

لەلێدوانێکدا موسەنا جەبار حەبدول زەهرە ئاماژەی  بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان بە دوو شێوە دەستی بە پێدانی هاوکارییەکان کردووە کە یەکێکیان فرۆشتنی ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو لەپێناو دابەزاندنی نرخەکەیدا لە بازاڕدا کە ئەوانیش بریتین لە ماددەکانی هێلکە و مریشک ئەمەش وادەکات نرخەکەی لە بازاڕەکاندا نزمببێتەوە و هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت دەتوانن لێی سودمەندبن.

باسی لەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە رێگەکان ئەوەیە هەڵدەستن بە دابەشکردنی ماددەی خۆراکی بەسر خێزانە هەژارەکاندا لەچەندین ناوچەدا لە پارێزگای بەغدا و دەوروبەریدا کە پێکدێت لە دۆشاوی تەماتە، زەیت، شیر، ساوەر و جۆرەکانی پاقلەمەنییەکان جانتای قوتابخانە و چەندین کەلوپەلی دیکە.

دەڵێت، وەزارەت هاوکاری مرۆیی و پێدانی پارە و خزمەتگوزاری بە کەمدەرامەتەکان و نەخۆشەکانیان دەگەیەنێت و جل و بەرگی زستانەیان بەسەردا دابەش دەکات و جانتا بۆ قوتابییەکانیان ئامادە دەکات.

سلێمانی: لە گۆشتە هەرزانەکە هەرزانتر گەیشتە بازاڕ
پێشت سلێمانی: لە گۆشتە هەرزانەکە هەرزانتر گەیشتە بازاڕ
ئەو کەسانەی ئاوازی مۆسیقا دەدزن سزا دەدرێن
دواتر ئەو کەسانەی ئاوازی مۆسیقا دەدزن سزا دەدرێن
ەیوەندیدار