پەیوەست بە غەززە، پرسیارێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەرمەزار دەکات



کاتێک پرسیاری لەبارەی پەیامی جەژنی کریسمسەوە بۆ منداڵانی غەززە لێکرا، ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، جارێکی دیکە بانگەوازی ئاگربەستی لەنێوان حەماس و ئیسڕائیل ڕەتکردەوە.

 

لە ئەنجومەنی کۆمۆنەکانی بەریتانیا، سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا، ستیڤن فلین، بە پرسیارێک ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووەوەو پرسیارێکی شەرمەزاری لە سوناک کرد.

 

ستیڤن فلین، سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا، وتی: ئایا سەرۆکوەزیران دەتوانێت پەیامی کریسمسەکەی بۆ ئەو منداڵانە بڵاوبکاتەوە کە لەم زستانەدا لە غەززە بۆردومان دەکرێن؟

 

سوناک لە وەڵامەکانیدا دیسانەوە بانگەوازی ئاگربەستی ڕەتکردەوە و وتی: هیچ کەس نایەوێت ئەم ململانێیە بەردەوام بێت، ئێمە پێداگربووین لە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ئاگربەستێکی بەردەوام، ئەمەش مانای وایە دەبێت حەماس واز لە هەڵدانی مووشەک بۆ ناو ئیسرائیل بهێنێت و هەموو بارمتەکان ئازاد بکات”.

 

سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن، مەزەندە دەکرێت تا ٢٥ی کانوونی دووەم، ڕۆژی کریسمس، نزیکەی ١٤٠٠ منداڵی دیکە لە غەززە بکوژرێن.

 

وتیشی؛ بە “شەرمەزارییەوە” بەریتانیا لەم هەفتەیەدا خۆی لە دەنگدان بە پێشنیارێکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدوور گرتووە کە داوای ئاگربەست دەکات.

 

ناوبراو وتی: “چۆن سەرۆکوەزیران دەتوانێت ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بۆچی ١٥٣ وڵات دەنگیان بە ئاگربەست داوە، لەکاتێکدا بەریتانیا دەنگی نەدا؟”.

 

لە وەڵامدا ریشی سوناک وتی؛ بەریتانیا زۆر نیگەرانە لە “کاریگەرییە وێرانکەرەکان”ی شەڕ و بۆردومانەکانی غەززە لەسەر دانیشتوانی مەدەنی ئەمەش شتێکە کە ئێمە جەختی لەسەر دەکەینەوە، من بە شێوەیەکی شەخسی لەگەڵ ناتانیاهۆ جەختم لەسەر کردووەتەوە”.

ئەو کەسانەی ئاوازی مۆسیقا دەدزن سزا دەدرێن
پێشت ئەو کەسانەی ئاوازی مۆسیقا دەدزن سزا دەدرێن
کاوە مەحمود: لە بەغداوە دەویسترێت قەوارەی هەرێم بکرێت بە کارتۆنی
دواتر کاوە مەحمود: لە بەغداوە دەویسترێت قەوارەی هەرێم بکرێت بە کارتۆنی
ەیوەندیدار