ئەو کەسانەی ئاوازی مۆسیقا دەدزن سزا دەدرێن



دادگای سلێمانی شارەزایەکی مۆسیقا بۆ ڕێگریکردن لە دزینی ئاوازەکان دیاری دەکات، بۆ یەکەمجارە کە ڕاوێژکاری دادوەری لە بواری مۆسیقادا دەستنیشان بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی دادوەری بڵاویکردەوە، دادگای سلێمانی شارەزایەکی مۆسیقای بۆ ڕێگریکردن لە دزینی ئاوازەکان ڕاسپاردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، “دادگای سلێمانی بۆ یەکەمجار ڕاوێژکاری دادوەری لە بواری مۆسیقادا دەستنیشان دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەمەودوا هونەرمەندان و مۆسیقاژەنان دەتوانن سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو پێشێلکارییانە تۆمار بکەن کە بەرکەوتەی دەبن”.

ئاجی ئەیاد، ڕاوێژکاری یەکەمی میوزیک لە دادگای سلێمانی، ڕایگەیاند، “لە هەموو دادگاکاندا دادوەر پێویستی بە ڕاوێژکردنە بە پسپۆڕێک لە دۆسیەکانی پەیوەست بە هونەرمەندان، لە ڕابردوودا ئەگەر موزیکژەنێک یان گۆرانیبێژێک مافەکانی زەوت بکرایە یان بەرهەمەکانی بدزرایە، نەیدەتوانی سکاڵا تۆمار بکات، چونکە هیچ پسپۆڕێک لە دادگاکاندا نەبووە بۆ لێکۆڵینەوە لەم جۆرە دۆسیەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشتر هیچ پسپۆڕێکی بواری مۆسیقامان لە دادگاکانی کوردستان نەبووە و ئەمە یەکەمجارە کەسێک لەو بوارەوە دادەمەزرێت، بۆ ئەوەی کەسێک ببێتە ڕاوێژکاری مۆسیقا پێویستە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری مۆسیقادا هەبێت و چەندین تاقیکردنەوە ئەنجام بدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژان دەتوانن داوای یاسایی لە دادگای سلێمانی تۆمار بکەن و داوای مافە دزراوەکانیان بکەن”.

وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراک بێبەرامبەر دابەش دەکات
پێشت وەزارەتی بازرگانی سەبەتەی خۆراک بێبەرامبەر دابەش دەکات
پەیوەست بە غەززە، پرسیارێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەرمەزار دەکات
دواتر پەیوەست بە غەززە، پرسیارێک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا شەرمەزار دەکات
ەیوەندیدار