تەواوی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم



تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە 700 ملیار دینارە لە بەغداوە گەیشتە هەرێم و خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

بەپێی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 200 ملیار دیناری مووچە، كە دویان بەشی 700 ملیار دینارەكەیە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم لە هەولێر.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ یەكەم بەشی ئەو پارەیە، كە 250 ملیار دینار بوو خرایەە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و و بەیانی ئەمڕۆش 250 ملیار دیناری دیكە خرایە سەر هەژمارەكە.

ئێوارەی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە، كە بە 9 ڕۆژ و تاوەكو كۆتایی هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

 

شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا
پێشت شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا
بڕیارێك بۆ تاقیكردنەوەی خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا
دواتر بڕیارێك بۆ تاقیكردنەوەی خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان دەركرا
ەیوەندیدار