شاندی هەرێم بۆ مووچە دەچێتەوە بەغدا



وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە نزیکترین کاتدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی دارایی و مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “حکومەتی هەرێم لە خەمی مووچەخۆراندایە و هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دابینکردنی مووچە دەدەین”.

دەربارەی مووچەی 3 مانگی كۆتایی ئەمساڵ، پشتیوان سادق وتی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران بە فەرمی داوایان لە عێراق کردووە ئەو مووچانەی نەیانناردوە بینێرن تا لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دابەشی بکەن، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی نەداوەتەوە”.

جەختیشی كردەوە، لە نزیکترین کاتدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بابەتی دارایی و مووچە سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

وتيشی، “ئەوە حكومەتی عێراقە پابەند بە یاسای بودجە و مووچە و رێككەوتنەكان نابێت، ئەوەش مەبەستی سیاسی لەپشتە بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان برسی بكەن، بەڵام خەڵك دڵنیا دەكەینەوە كە لە خەمی مووچەخۆرانین و هەموو هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی مووچەیان نەفەوتێت”.

 

کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەمەزرێت
پێشت کۆمپانیای نیشتمانی بۆ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق دادەمەزرێت
تەواوی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
دواتر تەواوی مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
ەیوەندیدار