مانگی ڕابردوو تورکیا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق کردووە



سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییاکانی تورکیا ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی دووهەمی ئەو وڵاتاندایە کە تورکیا زۆرترین هەناردەی بۆ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەیسەڵ مەمیش، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هەناردەکارانی دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانی تورکیا، ڕایگەیاند، عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکاری دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکانە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا.

فەیسەڵ مەمیش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، “تورکیا لە مانگی تشرینی دووەمدا بە بەهای ١٩٦ ملیۆن دۆلار دانەوێڵە و گەنمەشامی هەناردە کردووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٪٨ زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێران، عێراق و ئیتاڵیا لە سێ پلەی یەکەمی لیستی ئەو وڵاتانەدان کە لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین هەناردەیان بۆ کراوە، کە بە هەر سێ وڵاتەکە ٪٣٦ی هەناردەیان بۆ کراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تورکیا ٪٤١.٥ی هەناردەکانی بۆ بازاڕەکانی ئێران بووە، هاوکات بەهای هەناردەکردنی بۆ عێراق ٢٠.٣ ملیۆن دۆلار بووە بە پشکی ٪١٠، هەروەها هەناردەکردنی بۆ ئیتاڵیا ١٠.٨ ملیۆن دۆلار بووە و پشکی ٪٦ بەرکەوتووە”.

فەیسەڵ مەمیش ڕوونیشیکردەوە، “هەناردەکردنی بەرهەمە پاقلەمەنییەکان لە پلەی یەکەمدا هاتووە، کە بڕی ٦٧ هەزار تۆن بووە، لە پلەی دووەمیشدا بەرهەمی دانەوێڵە هاتۆتە ئاراوە کە ١٥٧ تۆنی بۆ هەناردەکراوە، لە پلەی سێیەمدا بەرهەمی هەویرەمەنی بووە بە بڕی ٣١ هەزار تۆن”.

ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێ کراوە
پێشت ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێ کراوە
ژمارەی کوژراوان لەنێو سوپای ئیسڕائیلدا ڕوو لەزیادبوونە
دواتر ژمارەی کوژراوان لەنێو سوپای ئیسڕائیلدا ڕوو لەزیادبوونە
ەیوەندیدار