ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران جێبەجێ کراوە



لەماوەی دوو ڕۆژدا حکوومەتی ئێران چوار هاوڵاتی کوردی لە زیندانەکانی کەرەج و سنە لەسێدارەداوە.

ڕێکخراوی هەنگاو کە چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی کەسێک زیندانییەکی کورد لەبەندینخانەی سنە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسەی لەسێدارەدراوە ناوی داود خادم بووە و تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە و خەڵکی شاری مەریوانە. باسی لەوەشکردووە، داود خادم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی دوو منداڵە ماوەی  چوار ساڵە دەستگیر کراوە.

هاوکات، دوێنێ سێشەممە سێ زیندانیکراوی دیکەی کورد لە بەندینخانەی کەرەج لەسێدارە دران.

بە پێی ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو، بەراورد بە دووساڵی ڕابردوو ئەمساڵ لە وڵاتی ئێران زۆرترین سزای لەسێدارەدان جێبەجێ کراوە کە ڕێژەکەی بەنزیکەیی دەگاتە ٦١٠ حاڵەت کە زیاتر لە ٩٠ کەس لەوانەی لەسێدارەدراون کورد بوون.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، زۆرترین تۆمەتی سزای لەسێدارەدانەکان کوشتنی بەئەنقەستو  بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و تۆمەتی سیاسین.

حکومەتی هەرێم ڕۆژێكی کرد بە پشوو
پێشت حکومەتی هەرێم ڕۆژێكی کرد بە پشوو
مانگی ڕابردوو تورکیا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق کردووە
دواتر مانگی ڕابردوو تورکیا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق کردووە
ەیوەندیدار