ژمارەی کوژراوان لەنێو سوپای ئیسڕائیلدا ڕوو لەزیادبوونە



سوپای ئیسڕائیل بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کوژرانی ٨ سەربازی خۆی لە بۆسەیەکدا ڕایگەیاند کە زۆربەیان ئەفسەر بوون، کە یەکێک لە توندترین لێدانەکانە لە سەرەتای هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە تووشی هاتبێت.

 

لە وردەکارییەکدا، دەستەی فەرمی پەخشی ئیسڕائیل، “کان” ڕایگەیاند؛ ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی کە کوژراون لە کەتیبەی ١٣ لە “لیوای گۆلانی” بوون.

 

لە سەرەوەی لیستی کوژراوەکان، فەرماندەی کەتیبەکە، بەناوەی تۆمەر گرینبەرگ بوونی هەیە.

 

دەستەی فەرمی پەخشی ئیسڕائیل، ئاشکرایکردووە؛ سەرباز و ئەفسەرەکان هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە بیناکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی لە گەڕەکی شوجاعە، لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە، لەو میانەدا چەکدارانی فەلەستینی تەقەیان لێکردن و بەنارنجۆک هێرشیان کردوونەتە سەر.

 

شەڕێکی توند لە نێوان هەردوو لادا سەریهەڵداوە و لەو نێوەندەشدا هێزەکەی ئیسڕائیل بەسەر دوو بەرەدا بەشدا دابەش بوون.

 

دەستەی فەرمی پەخشی ئیسڕائیل، باس لەوەدەکات کاتێک هێزی سێیەم بەپەلە گەیشتووەتە ئەو شوێنەی کە رووبەرووبوونەوەکەی تیدابوو، چەکدارانی حەماس لەرێی نارنجۆکەوە دەستپێشخەرییان کردووە و ژمارەیەک لە سەربازان و ئەفسەرانی نێو سوپای ئیسڕائیل کوژراون و بریندار بوون.

 

سوپای ئیسڕائیل ئیستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا هێرشەکە پەیوەندی بە بوونی تونێلێکەوە هەیە لە بیناکەدا، کە چەکدارەکان لەو بۆسەیەدا بەکاریان هێناوە یاخود نا.

 

لە لایەکی دیکەوە، لیواکانی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و باڵە سەربازییەکانی دیکەی سەبارەت بەم ئەم هێرشەیان ڕاگەیاند، بەردەوام هێرشی هاوشێوەیان ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبن .

 

سوپای ئیسڕائیل بە بەردەوامی ژمارەیەکی سنوورداری لە نێوان ٢ و ٣ سەرباز لە زۆربەی ڕۆژەکانی جەنگدا لێ کوژراوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەکە بۆ زیاتر هەڵکشاوە.

 

بە کوژرانی  ئەو هەشت سەربازە، ژمارەی کوژراوەکانی سوپای ئیسڕائیل لە سەرەتای جەنگەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمدا بۆ ٤٤٢ سەرباز بەرزبووەتەوە.

مانگی ڕابردوو تورکیا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق کردووە
پێشت مانگی ڕابردوو تورکیا زۆرترین بەرهەمی هەناردەی عێراق کردووە
“قەیرانی غاز دروستدەبێتەوە”
دواتر “قەیرانی غاز دروستدەبێتەوە”
ەیوەندیدار