جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی شوشمێ دەستپێدەکاتەوە



دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر داخستنی دەروازەی شوشمێ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و لەژێر فشاری هەندێک لە شۆفێراندا دەروازەکە بەڕووی جوڵەی بازرگانان و بازرگانیدا کرایوە و شۆفێرێک لەوبارەیەوە دەڵێت، “کێشەکەیان چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ دەست بەکار دەکەنەوە.”

شۆفێرانی دەروازەی شوشمێ ئاماژە بەوەدەکەن لەگەڵ لایەنی بەرامبەریاندا کە کۆمەڵێک شۆفێری دیکە بوون ڕێککەوتوون و ئەمڕۆ چوارشەممە دەروازەکە بەڕووی بازرگانیدا دەکرێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دەروازەی شوشمێ دوو جۆر بارهەڵگر کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازنەوە؛ ئۆتۆمبێلی بەشێکیان پێیدەگوترێت تاک و بەشەکەی دیکەش بە سکس ناودەبرێت. ئۆتۆمبێلە تاکەکان توانای هەڵگرتنی ١٠ تۆن کاڵایان هەیە، بەڵام ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە توانای هەڵگرتنی ١٧ تۆنیان هەیە، کێشەی دەروازەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو، کە بە نووسراوێک بڕیار درابوو ٢٥ ئۆتۆمبێلی سکس بخرێنە سەر هێڵی بارهەڵگرە تاکەکان.

لەوبارەیەوە کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی “ئەوەی لەسەر ئێمە بوو نووسراومان بۆ وەرزارەتی گواستنەوە کرد کە کێشەی شۆفێران چارەسەر بکەن هەتا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری بۆ دەروازەکە دیاری نەکردووە، بۆیە هەرجارە و کێشەکانیان لەلایەن فەرمانگەیەکەوە چارەسەر دەکرێت.

رۆژی 27-06-2023 دەروازەی شوشمێ لە سنووری هەورامان بە فەرمی بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە، بەڵام پێش ئەو رێککەوتەش هاتووچۆی بازرگانی تێدا دەکرا، لە 3ـی ئەم مانگەوە بەهۆی گرفتی نێوان شۆفێرانەوە دەروازەکە بەڕووی بازرگانیدا داخرا، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاران ئاساییە، هەروەها دەروازەکە تاوەکو ئەمڕۆ لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بە فەرمی نەناسێندراوە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
پێشت وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی دەکات
خولی ئینگلیزی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
دواتر خولی ئینگلیزی بڕیارێکی نوێی دەرکرد
ەیوەندیدار