وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی دەکات



بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بەسەردانێک بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و سەردانی هەریەکە لە ئیسرائیل و بەحرەین و قەتەر بکات و چاوی بە بەرپرسە باڵاکانی هەرسێ وڵات بکەوێت.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پات رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل وەزیری بەرگری ئەمریکا ئامانجەکانی پنتاگۆن لە جەنگ و پاراستنی ھێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تاتوێ دەکات، ھەروەھا مافی ئیسرائیل لە بەرگریکردن لە خۆی و ئازادکردنی زیندانییەکان لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە ئەمە دووەمین جارە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات، هاوکات  لەدوای دەستپێکردنی جەنگەوە ئیدارەی ئەمریکا ھەفتانە لێپرسراوێکی باڵای وڵاتەکەی دەنێرێتە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.

سەردانی بەرپرسەکانی ئەمریکا لەپێناو هاوکاریکردنی ئیسرائیل و پڕاوێژکردنە بە وڵاتانی ناوچەکە بمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوانیان.

نرخی قەل و قاز گران بووە
پێشت نرخی قەل و قاز گران بووە
جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی شوشمێ دەستپێدەکاتەوە
دواتر جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی شوشمێ دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار