خولی ئینگلیزی بڕیارێکی نوێی دەرکرد



لەىریارێکی نوێدا دەستەی تۆپی پێی خولی ئینگلیزی ڕایگەیاند، لەمەودوا نابێت گرێبەستی یاریزانان ماوەکەی لە پێنج ساڵ کەمتربێت.

بە پێی ئەو بڕیارە نوێیە دەرماڵەی گواستنەوە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ دابەش دەکرێت، بەمەش ساڵانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی بەردەکەوێت، لە کاتێکدا ئەگەر گرێبەستەکە بۆ ماوەی هەشت ساڵ بێت، ئەوا ساڵی ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆی بەردەکەوێت.

ڕۆژی سێشەممە دەستەی خولی ئینگلیزی کە بە پریمەرلیگ ناسراوە ڕایگەیاند، “هەموارکردنەوەی یاسای گرێبەستی یاریزانان بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێساکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپادا بگونجێت، لە داهاتوودا هەموو یانەکانی ئەو خولە دەگرێتەوە.”

ئەم بڕیارە دوای گرێبەستە درێژخایەنەکانی یانەی چێڵسی درا، لە دووەمین دوایین قۆناغی گواستنەوەدا، وەک ئەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی و میخایلۆ مۆدریچی ئۆکراینی بە گرێبەستێکی هەشت ساڵ و نیوگواسترانەوە.

جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی شوشمێ دەستپێدەکاتەوە
پێشت جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی شوشمێ دەستپێدەکاتەوە
عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
دواتر عێراق مامەڵەی بازرگانی بە دۆلار لەگەڵ وڵاتێک ڕاگرت
ەیوەندیدار