ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا ڕێگری لە کۆچبەری نایاسایی دەکات



پەرلەرمانی بەریتانیان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا پەسەندکرد، وەزیری ناوخۆی بەریتانیاش رایگەیاند، پەرلەمان و خەڵکی بەریتانیا پشتیوانی لە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە کۆچبەری نایاسایی.

ڕۆژی سێشەممە، پەرلەمانی بەریتانیا بە ٣١٣ دەنگ بەرامبەر ٢٦٩ دەنگ، ناردنی کۆچبەرانی وڵاتەکەی بۆ ڕواندا پەسەندکرد، هاوکات بڕیارەکە ناڕەزایەتی ڕێکخراو و گروپەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە

جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، بنەماکانی گواستنەوەی خەڵک بۆ وڵاتێکی سەلامەت بۆ ئەوەی پرۆسەی داواکاری پەنابەرێتییان جێبەجێ بکرێت تەواو هاوتایە لەگەڵ بنەماکانی رێککەوتننامەی پەنابەران، دادگای باڵا و دادگای تیاهەڵچوونەوەش پشتڕاستی دەکەنەوە.

جەیمس کلێڤەرلی ئاماژەی بەوەشکرد، “بێگومان حکومەتی بەریتانیا ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا دەگرێت، تەنانەت کاتێک هاوڕاش نین لەگەڵیان، لەگەڵ ئەوەشدا، پەرلەمان و گەلی بەریتانیا دەیانەوێت کۆتایی بە کۆچبەری نایاسایی بێت و پشتیوانی لە پلانی ڕواندا دەکەن “.

ریشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی ٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ واژۆکردنی رێککەوتنێکی یاسایی نوێی لەگەڵ ڕواندا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پلانەکەمان سەربگرێت و بتوانین بەلەمی كۆچبه‌رانی نایاسایی بوەستێنین، ئەو رێککەوتنە یاساییە لەگەڵ ڕواندا هاوشان لەگەڵ یاسا نوێیەکان هەموو ئەو نیگەرانییانەی ئاماژەیان پێدەدرێت چارەسەر دەکات”.

رۆژی پێشتریش جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە ڕواندا و ڕێککەوتنێکی بۆ ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە بەریتانیاوە بۆ ڕواندا واژۆکرد، تا ئەوکاتەی بەگوێرەی ڕێکارە یاساییەکان بڕیاری لەسەر دۆسیەکانیان دەدرێت.

هاوکات پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا مشتومڕێکی زیاتری لێبکەوێتەوە و پڕۆژە یاساکە ڕووبەڕووی دژایەتی ببێتەوە لەلایەن هەردوو لایەنی چەپ و ڕاستەوە.

زیاتر لە 40 بەرپرس و پەرلەمانتار خزم و کەسوکاریان کاندید کردووە
پێشت زیاتر لە 40 بەرپرس و پەرلەمانتار خزم و کەسوکاریان کاندید کردووە
نرخی غازی (شل) LPGـی ئۆتۆمبێل گرانبوو
دواتر نرخی غازی (شل) LPGـی ئۆتۆمبێل گرانبوو
ەیوەندیدار